ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی نهێنی گەڕانەوەی بەهێزی گریزمان دەخاتە ڕوو

 

دوای ئەوەی ئەنتوان گریزمان لە دوایین دوو یاری بارسێلۆنا ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد و متمانەی كومان و هاندەرانی بەدەستهێنایەوە، ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی هۆكاری بەرزبوونەوە و ئەكتیڤی گریزمانی ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بڵاویكردووتەوە كە كلیلی گەڕانەوە بەهێزەكەی گریزمان و ئەكتیڤ بوونی بەم شێوەیە ئەوەیە كە ئێستا خۆی پەیوەست نەكردوە بەباڵی چەپ بەڵكو ئێستا وەك هێرشبەرێكی وەهمی ژمارە 9 لەو بۆشاییانە یاری دەكات كە بەهۆی مێسی دروست دەبن، بەمەش زۆر سەركەوتووبوو، بەتایبەتی لە دوایین یاری كاتێك توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و ئاسیستێكیش بۆ مێسی بكات.

لەڕۆژنامەكە هاتوە، كە گریزمان لەم دوو یارییەدا جارێكی دیكە بە ستایلێكی دیكە لەدایك بووەوە و ئێستا توانی زەردەخەنە بۆ مێسی بگەڕێنێتەوە و تەبایی لەگەڵ یاریزانەكە زیاتر بكات و بەرامبەر گۆڵیش زۆر بكوژتر و كاریگەر تر دەركەوێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close