پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاری ئەمشەو گرانادا بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە لە كاتتژمێر 8.30ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لەیارییەكی سەخت ببێتە میوانی یانەی گرانادا لە میانەی گەڕی 18 ی لیگای ئیسپانیا بەهیوای ئەوەی بتوانێت لەسەركەوتنەكانی بەردەوام بێت.

سەبارەت بە پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ ئەم یارییە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردوەتەوە كە كلیمینت لینگلی بەهۆی كارتە زەردەكان دادەبڕێت بەڵام كومان هەر بەشێوازی 3-3-4 یاری دەكات و پێكهاتەكەش بەم شێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: تیر شتێگن
بەرگریكاران: ئالبا ، ئاراخۆ ، مینگوێزا، دیست
ناوەڕاست : بیانیچ ، دی یۆنگ ، پیدری
هێرشبردن: مێسی ، گریزمان ، دیمبلی

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close