کریستاڵ پاڵاس بە کوردی پەیامێک بۆ کوردستان دەنێرێت

دوای ئەوەی کۆمەڵێک هاندەری یاریزانی کوردی یانەی کریستاڵ پاڵاس کاردۆ سدیق لە پەڕەی فەرمی فەیسبووک کەمپینێکیان بۆ یاریزانەکە ئەنجامدا تا سەری بخەن بۆ تیپی یەکەم، کریستال پاڵاس ناچار بوو بە کوردی پۆست بکەن

هاندەرانی کاردۆ سدیق یاریزانی کوردی لاوانی کریستاڵ پاڵاس لە فەیسبووک بە نووسینی هاشتاگی wher is cardo ? لە پۆستەکانی فەیسبووک، یانەکە بێزاربوو بە هۆی زۆری کۆمێنتەکان، ناچار بوو پەرەکەی لە لۆکەیشنی عێڕاق بۆ ماوەیەک دا بخات، دواتر کاردۆ لە ئینستاگرام لە ستۆری داوای لە هاندەرانی کرد ئەم کارە بوەستێنن، چونکە یانەکەی زۆر یارمەتی داوە، بەڵام بەم کارەی یانەکەیان بێزار کردووە، لەگەڵ ئەوەش سوپاسی پشتگیری هاندەرانی کرد

بەڵام کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یانەکە لە فەیسبووک بە زمانی کوردی پەیامەکەی بۆ هاندەرانی ناردووە، تا ئەم کەمپینە را بگرن و پشتگری یاریزانەکە بکەن

لینکی پۆستی یانەی کریستاڵ پاڵاس

https://www.facebook.com/168089120761/posts/10159123188965762/

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close