سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا شەش هەفتە کەرەنتینی راگەیاند و چارەنووسی پرێمەرلیگی یەکلاکردەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کەرەنتینی سەرتاسەریی راگەیاند و چارەنووسە خولە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرای یەکلاکردەوە.
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و خراپتربوونی دۆخی تەندروستی وڵات بڕیاریان دا بۆ ماوەی شەش هەفتە کەرەنتینی سەرتاسەریی لەم شەوەوە رابگەیەنن و بۆ ماوەی شەش هەفتە کەرنتینی گشتی رابگەیەنن و زانکۆ و قوتابخانە و سەرجەم دامەزراوەکان دابخەن و تەواوی تاقیکردنەوەکان دوابخەن.
بەڵام سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند سەرجەم خول و پاڵەوانیەتییەکانی تۆپی پێ لە ئینگڵاند بەردەوام دەبن، بەمەش یارییەکانی پرێمەرلیگ و جامی کارابا و جامی فا بە پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکان بەردەوام دەبن، لەکاتێکدا رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی تووشبووان لەناو یانەکانی پرێمەرلیگ لەزیاد بووندان.

تەنیا رۆژی دووشەممە لە بەریتانیا 58,784 کەس تووشی کۆرۆنای نوێ بوون کە بەمدواییانە بڵاوبووەتەوە و لەم وەرزە تاکو ئێستا چوار یاریی پرێمەرلیگ بەهۆی تووشبوونی یاریزانان بە پەتایەکە دواخراون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close