كومان هۆكاری یاری پێنەكردنی گریزمان لەپێكهاتەی سەرەكی ئاشكرا دەكات

 

دوای تۆمار كردنی بردنەوەیەكی سەخت بە تاكە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی هوێسكا، كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا هۆكاری یاری پێنەكردنی ئەنتوان گریزمانی جارێكی دیكە لە پێكهاتەی سەرەكی یارییەكە بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

لەم بارەیەوە كومان گوتی ” پێویست بوو 3 هێرشبەر یاری بكەن، بۆیە كاتێك مێسی و دیمبلی بەهۆی خێرایی و لێهاتوویی هەردووكیان هەر یەكەو لە باڵێك دیاری كران تەنها ئەوە مابوو لە نێوان گریزمان و برایتوایت یەكیان وەك سەری ڕم یاری بكات، لێرەش بەهۆی ئەوەی چەندین یارییە برایتوایت بە پێچەوانەی گریزمان زۆر سەركەوتووە و ئەركەكانی بەباشی بەجێ دەگەیەنێت ئەوم لە پێكهاتەی سەرەكی دانا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە گریزمان خراپە، من پشت بە هەموو یاریزانەكانم دەبەستم.

جێی ئاماژە پێكردنە، گریزمان لە دوایین 6 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا نەیتوانیوە بەشداری لە هیچ گۆڵێك بكات و ئاستی ڕوو لە دابەزینە، لەبەر ئەم هۆكارەش كومان بەم دواییە زیاتر پشت بە برایتوایت دەبەستێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close