ڕامۆس بۆ تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید مەرجێكی تازەی دانا

 

لە ئێستادا تازەكردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس زێدان و بەرپرسانی ڕیال مەدریدی نیگەران كردوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی نزیك لە ریال مەدریدیش ڕامۆس بە مەرجەكانی ڕیال ڕازی بووە بەلام بۆ خۆی مەرجێكی تایبەتی داناوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (دیقنسا سێنترال) ئاشكرای كردوە كە ڕامۆس بە مەرجی ڕیال مەدرید ڕازی بووە كە گرێبەستی بۆ دوو ساڵ تازە بكاتەوە و مووچەكەشی كەمبكرێتەوە بەڵام بۆ خودی خۆی مەرجێكی داناوە ئەویش ئەوەیە كە پێویستە بری 2 ملیۆن یۆرۆ لە هەر وەرزێك وەربگرێت كە تێیدا 30 یاری ئەنجام دابێت، لە ئێستادا كفتوگۆ بەردەوامە و گەشبینی هەیە كە گرێبەستی ڕامۆس تا هاوینی 2023 تازەبكرێتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، لە ئێستادا یانەكانی دیكەی جیهان دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ ڕامۆس بكەن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن، لەبەر ئەوەی یاریزانەكە لە هاوینی داهاتوو بە تەواوی ئازاد دەبێت و دەتوانێت بەخۆڕایی ڕیال بەجێ بهێڵێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close