فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را ده‌رباره‌ی راگرتنی پرێمه‌رلیگ بڕیاری خۆیدا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را: یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌هۆی كۆرۆنا راناگیرێن و رێنمایه‌كان ده‌بێت قایمتر بكرێن
كه‌مێك پێش ئێستا، به‌فه‌می یاریی نێوان تۆتێنهام و فولهام دواخرا هه‌بۆی هه‌بوونی چه‌ند كه‌یسێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یانه‌ی فولهام، جگه‌له‌وه‌ی دوو رۆژ پێش ئێستا یاریی مانچێسته‌ر ستی و ئێڤه‌رتۆنیش به‌هه‌مان هۆكات دواخرا، بۆیه به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان, فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بڕیاری خۆیدا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه پرێمه‌رلیگ راناگیرێن و ده‌بێت خوله‌كه ته‌واو بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت گۆڕانكاری له رێنمایی یارییه‌كان و یانه‌كان بكرێن.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، ده‌بێت پرتۆكۆلی پزیشكی له سه‌رجه‌م یارییه‌كان جێبه‌جێبكرێت و یانه‌كان پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌كان بن.