ساڵی 2020 بۆ نێیمار كۆتایی هات

ساڵی 2020 بۆ نێیمار داسێلڤا كۆتایی هات، هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له‌مساڵ ناتوانێت هیچ یاریی دیكه‌ بكات.

یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه‌، نێیمار داسێلڤا ناتوانێت له‌ یاریی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر لیل و یاریی چوارشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ یاریی بكات و پێكانه‌كه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی چاكنه‌بووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ یاریی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر لیۆن له‌ پاژنه‌پێی تووشی پێكان بوو.

به‌مه‌ش نێیمار ناتوانێت له‌مساڵ به‌شداریی هیچ یارییه‌كی دیكه‌ بكات و تاكو سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئاماده‌ی یارییه‌كانی پاریس نابێت.

نێیمار له‌ 2020 له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و پاریس سانجێرمان له‌ 29 یاری 22 گۆڵی كرد و 13 گۆڵی دروستكرد، كه‌ له‌ باشترین پێكهاته‌ی ساڵدا نه‌بوو، له‌ سێ به‌ربژێره‌كه‌ی خه‌ڵاتی زه‌ بێستیش ده‌ستنیشان نه‌كرابوو.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close