مۆرینیۆ گاڵتە بە بردنەوەی كلۆپ دەكات

 

لە یەكەمین كاردانەوەی لەسەر بردنەوەی یۆرگین كلۆپ بۆ خەڵاتی ز بێستی باشترین ڕاهێنەری جیهان، خۆزێ مۆرینیۆ بە وەڵامێكی گاڵتەئامێز وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ گوتی” هاینز فلیك تەنها چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەر و سوپەری ئەوروپای بردوەتەوە، بۆ ئەوەی خەڵاتەكە بباتەوە پێویست بوو دوو یان سێ جامی دیكە هەر لەم وەرزە بەدەستهێنێت، ئەو كات ئەگەری هەبوو خەڵاتەكە بەدەست بهێنێت، بەڕاستی ئەنجامەكە سەیر بوو، بەڕای من فلیك دەبوایە خەڵاتی ز بێستی باشترین ڕاهێنەر بباتەوە، ئەو ڕاهێنەرە چی تر بكات تا شایەنی بردنەوەی ئەو خەڵاتە بێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، خودی یۆرگین كلۆپ لە لێدوانێكدا دوێنێ ڕایگەیاندبوو كە بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر توشی سەرسوڕمانی كردبوو، لەبەر ئەوەی ئەو چاوەڕوانی بردنەوەی ئەو خەڵاتەی نەدەكرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close