میسی دەرفەتە قورسەکان ئاسان دەکات

نوسینی هەوراز کاوە
چه‌ند یارییه به‌رشه‌لۆنه یاریی ده‌كات ئه‌نجامی وه‌ك پێویست نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له‌رووی ئه‌دای یاریكردنه‌وه خراپ نین، به‌ڵام راهێنه‌ری یانه‌كه رۆناڵد كۆمان خۆی ده‌یه‌وێت به‌پێی ئاستی تیپه‌كانی ركابه‌ر هه‌ندێك گۆڕانكاری بكات، تا پێكهاته‌كه‌ی رێكده‌خاته‌وه، چونكه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان تا ئه‌مكاته به‌رشه‌لۆنه ناتوانێت وه‌ك تیپێكی گه‌وره یاریی بباته‌وه.
به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤانتی باش یارییانده‌كرد و ئاسان ده‌یانتوانی تۆپه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌بوو به‌بێ گرفت یاخود بە یه‌ك له‌مسه بگه‌نه گۆڵی دژ. له كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین به‌رشه ناشتوانن هێرشی پێچه‌وانه دروست بكه‌ن، بۆیه ناچار هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه كۆنه‌كه یاریی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌ران ئاسانه و به‌زووی هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن رووبه‌ر و تۆپ و میسی له هاورێكانی داببرن، كه ئه‌وانه خاڵی هێزی به‌رشه‌ن و ئه‌وانی دیكه ناتوانن كلیلی چاره‌سه‌ر بن.
كۆمان ده‌یه‌وێت به یاریزانی ژماره (10) له قوڵایی یاریگاوه په‌ستان بكات، له كاتێكدا یاریكه‌ره‌كانی هیچی بۆ ئه‌مه ئاماده‌نین و هه‌رچی هه‌وڵ هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه چه‌ند یارییه شكست ده‌هێنێت، چونكه هه‌م بۆسكێتس و هه‌م لیۆ به‌وجۆره نین بتوانن ده‌ستبه‌سه‌ر ته‌واوی نیوه یاریگادا بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیۆ كه‌م كات له جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه و پاڵپشتی هاوڕێكانی بۆ ناكرێت، له به‌رامبه‌ردا بۆسكێتس ته‌واو شهتهكه و له‌وه‌ته‌ی پیۆڵ لهتیپهكه نه‌ماوه ئه‌ویش كه‌متر چاوی له‌وه‌یه هێرش دروست بكات.
باشترین ڕێگه بۆ كرانه‌وه‌ی یاریی به‌رشه‌لۆنه ئه‌وه‌یه له‌پاڵ میسی گریزمان و كۆتینهۆ هه‌بێت، كه ئه‌و دووانه خێران و ئاسانكاری بۆ كرانه‌وه‌ی یاریی تیپه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه یاریی گشتگیر پێویستی به‌وه‌یه له باڵه‌كانه‌وه كرانه‌وه هه‌بێت و دواتر هێرشبه‌ری نووك به‌پێی جوڵه‌كانی ئه‌وان بچێته بۆكسی گۆڵه‌وه و پاشان بۆشایه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م میسی و دوانه‌كه‌ی دیكه‌دا دروست ده‌بێت و ئاسان ده‌توانن گۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تی ته‌نیا گوشاركردن له قوڵایی یاریگای ركابهردا تۆ تیپی دژ ده‌خه‌یته حاڵه‌تی دروستكردنی هێرشی پێچه‌وانه و خێرا ده‌گه‌ن به گۆڵی تۆ، كه هه‌موو ده‌زانین هێڵی به‌رگری به‌رشه‌لۆنه ته‌واو خاون و ناتوانن به‌رگه‌ی تۆپی پێچه‌وانه بگرن و هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كه‌ن.
باشترین رێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر میسی و به‌رگری یانه‌كه ئه‌وه‌یه كۆمان زیاتر یاریی به گریزمان بكات بۆ یارمه‌تیدانی برایسوایت و كۆتینهۆش رۆڵی گۆڵ دروستكار ببینێت، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌میشه باڵه‌كان كه‌متر سه‌ربكه‌ن و رووبه‌ر له پشتیانه‌وه بۆ هێرشی پێچه‌وانه دروست نابێت، هه‌روه‌ها بوونی لیۆ به‌بێ سانسۆر خزمه‌تی زۆریان ده‌كات و به ئاسانی خۆی ده‌خزێنێته نێو به‌رگرییه چرهكانی تیپی به‌رامبه‌ر و كاره قورسه‌كان ئاسان ده‌كات.