هەواڵێکی ناخۆش لە ناسر خلێفییەوە بۆ هەوادارانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا

نێیمار دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر باشاکشەهیر چارەنووسی خۆی لە پاریس سانجێرمان یەکلاکردەوە و ناسر خلێفیش هەواڵێکی ناخۆشی بە هەوادارانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید راگەیاند.

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەبارەی چارەنووسی کیلیان مباپێ و نێیمار داسێلڤا لە یانەکەیان دەڵێت ‘لەگەڵ مباپێ و نێیمار دەستمان بە گفتوگۆ کردووە تاکو گرێبەستەکانیان نوێبکەنەوە، بەڵام گفتوگۆکان زۆر بە نهێنی دەکرێن، بەڵام دڵنیام هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت لە پاریس سانجێرمان بمێننەوە’.

نێیمار داسێلڤا لە لیدوانێکی بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت ‘من لێرە زۆر دڵخۆشم، دڵخۆشم بەو مامەڵەیەیی لەلایەن هاوڕێیەکانم لە یانەکە و بەرپرسانی یانەکە لەگەڵم دەکرێت، بەهیچ شێوەیەک بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە ناکەمەوە’.

هەروەها نێیمار لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت ‘پیویستە سەرەتا گفتوگۆ بکەین، من پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە هەیە، با بزانین لە داهاتوو چی روودەدات’.

نێیمار و مباپێ هاوینی 2017 بەرامبەر زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندییان بە پاریس سانجێرمان کرد، کە نێیمار بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنا گواسترایەوە، مباپێش بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ لە ماناکۆوە چووە ریزەکانی یانەکەی پاریس.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close