كریستیانۆ سەبارەت بە لێدانی سزای یەكەم بەرامبەر بارسێلۆنا قسەی خۆی كرد

 

دوا بەدوای تۆمار كردنی سەركەوتنێكی گەورە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یۆڤێنتۆس كە دوو گۆڵی بە لێدانی سزا لەو یارییە تۆمار كرد، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی باسی ڕاستی یەكەمین لێدانی سزای یارییەكەی كرد.

لەم بارەیەوە كریستیانۆ گوتی ” لە ڕاستیدا نازانم لێدانە سزایەكە دروست بوو یان نا من دڵنیا نیم و دواتریش لە تەلەفزیۆن نەمبینیوە تا بڕیاری لەسەر بدەم، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە هەندێك جار پەنالتی دروست هەژمار ناكرێت، هەندێك جاری دیكەش پەناڵتی نییە و هەژماریش دەكرێت، كاری ناوبژیوانان سەختە، بەڵام وا دیارە ناوبژیوانی یاری لەوە دڵنیا بووە كە لێدانی سزایە بۆیە هەژماری كردوە، ئەوەی لای من ئێمە گرنگ بوو ئەوە بوو كە توانیمان 3-0 لە یانەیەكی بەهێز ببەینەوە و پێشەنگی كۆمەڵەكەش بگرین.

جێی ئاماژە پێكردنە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی لە یارییەكەی دوێنێ شەو دوو گۆڵ بە لێدانی سزا تۆمار بكات لەم یارییەی یۆڤێنتۆس توانی ئاستێكی نایاب تێیدا پێشكەش بكات، گۆڵەكەی دیكەش لە لایەن ماكینی تۆمار كرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close