پێنج هۆكار مێسی بەرەو پاریس سان جێرمان دەبات

 

زۆری نەماوە مێسی بتوانێت بە ئازادی و بێ فشار قسە لەگەڵ ئەو یانانە بكات كە داوای دەكەن، لەبەر ئەوەی یاریزانەكە ئەم هاوینە بەهۆی تەواو بوونی گرێبەستەكەی دەتوانێت بێ بەرامبەر بەرەو هەر یانەیەكی دیكە بڕوات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لەمبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە كە پاریس سان جێرمان نزیكترین وێستگەیە لە ئێستادا كە مێسی ڕووی تێبكات، ئەویش بەهۆی ئەو 5 هۆكارە كە وادەكەن مێسی لەو یانەیە دڵخۆش بێت كە ئوانەی خوارەوەن.
1- پاریس سان جێرمان دەتوانێت مووچە بەرزەكەی مێسی بێ هیچ كێشەیەك بدات
2- مێسی لە پاریس جارێكی دیكە بە نێیمار شاد دەبێتەوەو جگە لەویش هاوڕێیانی وەك دی ماریا و ئیكاردی و پارادیس لەوێن.
3- شاری پاریس زۆر خۆش و دڵ ڕفێنە بۆیە مێسی لەوە دڵنیا كە ئەوان لەوێ دڵخۆش دەبن.
4- یانەی پاریس دەتوانێت بەو پێكهاتە بەهێزەی هەیەتی و لەگەڵ هاتنی مێسیش لەسەر نازناوەكان ڕكابەری بكات
5- ئاسانی خولی فەرەنسی بۆ تۆمار كردنی گۆڵی زۆر و شكاندنی ڕیكۆردەكان

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close