سۆڵشایه‌ر شێوازه نوێیەکەی به كاڤانی جێبه‌جێ ده‌كات

هه‌وراز كاوه
شه‌وی پێشوو یانه‌ی مانچسته‌ر یوونایتد به ریمۆنتادای ئه‌دیسۆن كاڤانی له یانه‌ی ساوسهامتۆنی برده‌وه، سه‌ره‌تا به دوو گۆڵ یانه‌كه‌ی سۆڵشایه‌ر دواكه‌وت، به‌ڵام نه‌رویجییه‌كه پلانی خۆی نه‌گۆری به‌ڵكو سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیپه‌كه به شێوازی (5،3،2) یاریی بكات، كه پێشر له سه‌ره‌تای وه‌رزی پێشوو به‌وجۆره له‌گه‌ڵ یانه‌ی لێڤه‌رپوول یاریی كرد، كه ئه‌مه یارمه‌تی تیپه‌كه‌یدا له‌ڕووی ژماره زۆری به‌رگری رووبه‌ری قوڵایی یاریگا و لاكان له‌سیانه‌ی ترسناكی كڵۆپ دابخات و جوڵه‌ی لاكانیش هیچ گوشارێكیان نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پلانه‌ی سۆڵشایه‌ر بۆ دروستكردنی هێرشی پێچه‌وانه ئاسانكاری ده‌كات و به‌خێرایی ده‌توانن له نه‌بوونی یاریكه‌ری زۆری ركابه‌ر له ناوه‌ند زوو بگه‌نه گۆڵی دژ، كه هه‌موو ده‌زانین یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لێڤهری تۆقێنه‌ر به یه‌كسانی به گۆڵێك كۆتایی هات، هه‌روه‌ها سۆڵشایه‌ر به‌وجۆره ده‌یه‌وێت گه‌شه به‌وجۆره پلانه بدات و خه‌ریكه یاریكهرهكانیشی تازه رادێن، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی پاریسان جێرمان به هه‌مان جۆر یاریی كرد و ئاستێكی باڵای هه‌بوو تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تیپه‌كه‌ی له‌سه‌ر پلانی (5،3،2) رابێنێت، كه به‌جۆرێكه هه‌میشه دوانه‌ی به‌رگری لا له‌كاتی ده‌ستخستنی تۆپ هێرشده‌به‌ن و ناوه‌ندیش به‌پێی ئاستی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌كشێن. هه‌رچی هێرشبه‌ره‌كانه پێش هاتنی كاڤانی لاوازبوون له بۆكسدا یاریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م شێوازه تازه‌یه واده‌كات هاوسه‌نگی به‌رگری و هێرشبردن له تیپه‌كه‌دا دروست بێت.
بۆ نمووونه:
سیانه‌ی به‌رگری (لیندۆلف و ماگوایه‌ر و ماتیچ) به به‌رده‌وامی له جێگه‌ی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی دووانه‌ی لاكان بیسكا و تیلیسه یه‌كێكیان وه‌ك یارمه‌تیده‌ری سیانه‌كه‌ی دیكه بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان تۆپ بخاته یاریگای به‌رامبه‌ره‌وه، به‌وجۆره چه‌ند یارییه سۆڵشایه‌ر توانیه‌تی ئاستی تیپه‌كه‌ی به به‌هێزی ده‌ربخات. ئه‌دیسۆن كاڤانی پێشتر بێ به‌رامبه‌ر خۆی پێشكه‌شی یانه‌كان كرد كه‌س ئاماده‌نه‌بوو بیگوازێته‌وه، به‌ڵام له نه‌بووی مارسیال ئیداری مانچسته‌ر بریاریاندا كاڤانی بگوازنه‌وه، كه هه‌موو ده‌زانن ئه‌و یاریكه‌ره باشترین هێرشبه‌ری ژماره (9)ـی سه‌ری نووكه، هه‌روه‌ها لێهاتووه به‌وه‌ی له بۆكسی گۆڵ به ئاسانی گۆڵی پێچه‌وانه و ده‌رفه‌ته قورسه‌كان ده‌خاته تۆرهكهوه، شه‌وی پێشوو دوو گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد و (3به2) یارییه‌كه‌یان برده‌وه، پێشتر كاڤانی گێمێك یاریی ده‌كرد، به‌ڵام ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو، كه‌چی راهێنه‌ر له یاریی شه‌وی پێشوو كه‌متر له‌نیو گێم یاریی پێكرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت به دوو گۆڵ وه‌ڵامی دایه‌وه، بێجگه له‌مانه كاڤانی هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رگریكاران ده‌كات، هه‌ركاتێك هه‌ست بكات ناتوانێت له ناوچه‌ی سزا جوڵه بكات دێته‌ده‌ره‌وه و نزیكی لاكان یاریی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش سوودی زۆری ده‌بێت بۆی چونكه خودی خۆی له تۆپی هه‌وایی سه‌ر لێده‌رێكی باشه و به ئاسانی بۆته یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی تازه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی، كه پێشتر یاریكه‌ری ژماره (9)ـی له یاریگادا نه‌بوو.