یۆڤێنتۆس بابەتی ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یەكلایی كردەوە

 

دوای تۆماركردنی سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر كالیاری بە دوو گۆڵی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤێنتۆس داهاتووی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی یەكلایی كردەوە.

لەم بارەیەوە، فابیۆ باراتیسی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤێنتۆس لە لێدوانێكدا كە لە رۆژنامەی (كۆرێری دیللۆ سپۆرت) بڵاوكراوەتەوە ئاشكرای كردوە، كە هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆیشتنی رۆناڵدۆ لەم هاوینە دەكات، لە ڕاستی دوورن، من دڵنیاتان دەكەمەوە كە داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێرەیە لە یانەی یۆڤێنتۆس، هەروەها گوتیشی قسە و پڕۆپاگەندەی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ دەكرێت و باسیان كردوە كە ئێمە ناتوانین مووچەی ڕۆناڵدۆ بدەین بەلام ئەو هەواڵانە هەموو لە ڕاستی دوورن.

جێی ئاماژەیە، كریستیانۆ لەم وەرزەی سێریا ئەی توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بكات و لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلان پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرتوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close