پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا و ئاتلەتیكۆ مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمشەو

 

بڕیارە لەكاتژمێری 11 ی ئەمشەو یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید لە یارییەكی قورسدا لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا ببێتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی سەبارەت بەو یارییە پێكهاتەی پێشبینیكراوی خۆی دیاری كردوە بەگوێرەی پێكهاتەكە كە چەند یاریزانێك لە هەردوو یانەكە بەهۆكاری جیاجیا دادەبڕێن بەم شیوەیەی خوارەوە دەبێت:

پێكهاتەی ئاتلەتیكۆ مەدرید
گۆڵپارێز: یان ئۆبلاك
بەرگریكاران: خیمینیز، هیرمۆسۆ ، سافیچ، تریپێر
ناوەڕاست: كاراسكۆ، كوكی ، سائوول نیفیز، ماڕكۆس یۆرەنتی
هێرشبردن: جواو فیلیكس، كۆریا

پێكهاتەی بارسێلۆنا
گۆڵپارێز : تیرشتیگن
بەرگریكاران: پیكێ ، لینگلی ، جۆردی ئەلبا، ڕۆبیرتۆ
ناوەڕاست: دی یۆنگ ، بیانیچ، پیدری، دیمبلی
هێرشبردن : مێسی ، گریزمان

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close