محەمەد سەلاح بەهۆی ئاهەنگەكەی برایەكەی لە لیڤەرپوول سزا دەدرێت

 

بەگوێرەی مالپەڕێكی تایبەت لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، محەمەد سەلاحی ئەستیرەی ڕیدز بەهۆی كەمتەرخەمی كردنی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری برایەكەی و تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی نهێنی لەنێو یانەكە سزا دەدرێت.

ماڵپەڕی (لیڤەرپوول ئیكۆ) بڵاویكردوەتەوە كە لەسەر داوای یۆرگین كلۆپ بڕیاردراوە سزای سەلاح نهێنی بێت و لە میدیاكان باسی لێوە نەكرێت، هۆكاری سزایەكەش كەمتەرخەكی محەمەد سەلاح بووە كاتێك بێ پەیڕەوی كردنی یاساكانی سەلامەتی و كاتێكی زۆر بێ دەمامك لە ئاهەنگی هاوسەرگیری برایەكەی دەركەوتوە، لەكۆتاییشدا لەكات وساتێكی هەستیار بۆ یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوە.

جێی ئاماژەیە، سەلاح لە ئاهەنگی برایەكەی بینراوە كە بەبێ دەمامك لەنێو دەیان كەس سەما دەكات و خۆشی خۆی دەردەبڕیت، هەر دوای ئەو ئاهەنگەش یاریزانە میسرییەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هات و پشكنینەكانی پۆزەتیف دەرچوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close