فیفا پەشیمان بووەوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خەڵاتی زەبێست دابەش دەکات

فیفا بڕیاریدا ئەمساڵ سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتی زە بێست دابەش بکات و پیچەوانەی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ کە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی هەڵوەشاندەوە، مانگی داهاتوو باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان دەکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رایگەیاندووە، رۆژی 17ی مانگی داهاتوو مەراسیمی زە بێستی 2020 بەڕێوە دەچێت و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو باشترینەکانی جیهان دەستنیشان دەکرێن.
فیفا ئاشکرایکردووە، رۆژی 25ی ئەم مانگە واتە چوارشەممەی داهاتوو دەست بە دەنگدان بۆ بەربژێرەکان دەکرێت و تاکو رۆژی 9ی مانگی داهاتوو دەنگدانەکە بەردەوام دەبێت، کە لە رێگای ماڵپەڕی فیفاوە دەتوانرێت دنەگ بە بەربژێرەکان بدرێت.
ئەمساڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بڕیاریدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی بەشێک لە خول و پالەوانێتییەکانی تۆپی پێ خەڵاتی باڵۆن دۆری 2020 دابەش نەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close