ریال مەدرید تووشبوونی یاریزانێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری سڕبی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، لۆکا یۆڤیچ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەنجامی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوون، لەکاتێکدا دوێنێ ئیدین هازارد و مێلیتاو ئەم پەتایەیان تێپەڕاند و ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچوو.
یۆڤیچ لە وەتەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە دوو گۆڵی بۆ یانەکە کردووە، کەچی تەنیا لە دوایین دوو یاریی هەڵبژاردەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سێ گۆڵی کرد.
جگە لە یۆڤیچ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید کەریم بێنزێماش بەشداریی نەکرد و هێشتا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە، سێرخیۆ رامۆس و رافایل ڤارانیش بەهەمان شێوە بەهۆی ڤایرۆسی فیفا تووشی پێکان بووینە و بەردەست نین، سبەی ناتوانن بەرامبەر ڤیاڕیال یاریی بکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close