ڤیدیۆ: ئەو هاندەرەی گالتەی بە دیمبلی كرد جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یاریزانەكە دەبێتەوە

 

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هاندەرێكی یانەی بارسێلۆنا ئۆتۆمبێلەكەی عوسمان دیمبلی ڕادەگرێت و پێی دەڵێت تۆ تەنها لە یاری فیفا نایابی، ئەمجارە جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یاریزانەكە دەبێتەوە و ڕوونكردنەوە سەبارەت بەقسەكانی خۆی پێشكەش دەكات.

لەم بارەیەوە میدیاكانی كەتەلۆنیا گرتەیەكی ڤیدۆیی تازەی عوسمان دیمبلی یان بڵاوكردوەتەوە كاتێك جارێكی دیكە ئەو هاندەرە ڕێگا لە ئۆتۆمبیلی دیمبلی دەگرێت و پێی دەڵێت” گوتوویانە كە من قسەی خراپم بە تۆ گوتوە، ئەوە هیچ ڕاست نییە، من تەنها باسی یاری فیفام كردوە، دەزانم یاریت جوانە، پێم خۆشە ڕۆژێك بانگهێشتی ماڵەكەی خۆتم بكەی بۆ ئەوەی یارییەك بەیەكەوە بكەین”.

دوای ئەو قسەكانی ئەو هاندەرە عوسمان دیمبلی دوای شۆك بوونێكی كورت بە پێكەنینەوە دەڕوات و هاندەركە بەجێدەهێڵێت.

ڤیدیۆی ڕووداوەكە ببینە..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close