فەرمی: گواردیۆلا و مان سیتی یەکەم هەنگاویان بۆ گواستنەوەی مێسی هاویشت

گواردیۆلا گرێبەستەکەی لە مانچێستەر سیتی نوێکردەوە و ئەگەری چوونی مێسی بۆ مانچێستەر زیاتر بوو.
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی رایگەیاندووە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستی پێپ گواردیۆلایان نوێکردەوە، بەمەش ئەو راهێنەرە ئیسپانییە کە لەوەتەی هاوینی 2016 راهێنەری یانەکەیە، تاکو هاوینی 2023 لە یانەکە بەردەوام دەبێت.
گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی تاکو ئێستا هەشت نازناوی بەدەستهێناوە، لە 245 یاری 181 بردنەوەی بەدەستهێناوە.
بە مانەوەی گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی چوونی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا هاتووەتەوە بەرباس، کە هاوینی داهاتوو مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close