پلانێكی نهێنی دیمبلی لە نێو یانەی بارسێلۆنا هەر دەنیتەوە

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاماژەی كردوە كە بەپەیڕەوی كردنی پلانێكی نهێنی، عوسمان دیمبلی دەیەوێت لەگەڵ كۆتایی گرێبەستەكەی بەخۆڕایی بارسێلۆنا بەجێ بهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردوەتەوە كە عوسمان دیمبلی، كە ماوەیەكە ڕەت دەكاتەوە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا تازە بكاتەوە، پلانێكی لەبەردەستە ئەویش ئەوەیە كە تاكۆتایی گرێبەستەكەی كە لە 2022 كۆتایی پێ دێت، هەر بە مووچەكەی ئێستای لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت، دواتریش بەخۆڕایی بەرەو یانەیەیەكی دیكە بڕوات تا لەگەڵ واژۆ كردنی گرێبەستێكی تازە پاداشتێكی گەورە وەربگرێت، جگە لە مووچەی ساڵانە و چەندین تایبەتمەندی دیكە، كە بەو ئەستێرانە دەدرێت كە بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە گەورەكان دەكەن.

جێی ئاماژە پێكردنە، دیبملی وێرای ئەوەی چەند ساڵێكە پەیوەندی بەبارسێلۆنا كردوە بەلام بەهۆی پێكانە بەردەوامەكان نەیتوانی خزمەتی یانەكەی بكات، بەڵام بەم دواییە گەڕاوەتەوە و ئاستێكی باش پێشكییش دەكات بۆیە كومانی ڕاهێنەر دەیەوێت لەبری ئانسۆ فاتی كە پێكانی هەیە بە شێوەیەكی زیاتر پشتی پێ ببەستێت، لە كاتێكدا یانەی پاریس سان جێرمان هەردوو یانەی مان یۆنایتد و ئارسناڵ بایەخ بە یاریزانەكە دەدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close