سەرۆكی ئاتلەتیكۆ مەدرید پەیامێك بۆ گریزمان دەنێرێت

 

لە تازەترین چاوپێكەوتنیدا ئیینریكی سیریزۆ سەرۆكی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید تیشكی خستە چەندین تەوەری سەبارەت بە یانەكەی و دەریارەی ئەنتوان گریزمانیش پەیامێكی بۆ یاریزانەكەی بارسێلۆنا نارد.

لەم بارەیەوە سیریزۆ لە چاوپێكەوتنێكی ئێزگەی كادینا سێر سەرەتا ئاماژەی بە بارودۆخی یانەكەی باسی سوارێزی كرد و گوتی دڵنیام ئەو دەتوانێ لەم وەرزە بەلانی كەم 20-25 گۆڵ بۆ یانەكە تۆمار بكات، دواتر باسی جواو فلیكسی كرد و سەبارەت بە فرۆشتی گوتی ” فیلیكس یاریزانێكی لاوە زۆر پشتی پێ دەبەستین چەندین ئۆفەری باشمان بۆ فرۆشتنی هەبوو بەڵام ئێمە ڕازی نین و دەمانەوێت ببێتە بەشێكی گرنگی پلان و پڕۆژەی ئاتلەتیكۆ مەدرید ئێستاش ئاستی بەرەو باشی دەڕوات و بەرەو پێش دەچێت.

سەبارەت بە گریزمان سەرۆكی ئاتلەتیكۆ مەدرید گوتی ” كاتێك گریزمان بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی دا، لەگەڵی قسەم كرد و پێم گوت كە هیوادارم لە بارسێلۆنا وەك ئێرە بەرێزو خۆشەویستی مامەڵەت لەگەڵ بكەن، بەڵام ئەو لە بارسێلۆنا تووشی بارودۆخێكی زۆر ناخۆش دژوار هات، لەكۆتایی بە دەرگای گەڕانەوەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بۆ گریزمان كردەوە و گوتی ” ئەوە ژیانە بەچەندین قۆناغ تێپەڕ دەبێت، بزاین لە داهاتوو چی ڕوودەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close