ریال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت

 

بەر لەچەند رۆژێك لە یارییە ئاگرینییەكەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال لە چوارچێوەی لیگای ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی ئاس بڵاویكردوەتەوە كە دوای ماوەی چەندین هەفتە دابڕان بەهۆی پێكانێكی توند دانی كارڤەخال بەرگریكاری ڕاستی ڕیال مەدرید بۆ یەكەمین جار بەشداری لەمەشقە بە كۆمەڵكان كردەوە و بۆ یاری بەرامبەر ڤیاریال ئامادە دەبێت و دەتوانێت بەشداری بكات، لەهەمان كاتدا جگە لە كارڤەخال یاریزان (ناچۆ) ش لە پێكان گەڕایەوە و جارێكی دیكە بەشداری مەشقە ئاساییەكانی كردەوە، لە كاتێكدا هەر یەكە لە بێنزیما و ڤالڤێر هۆڵی وەرزشی مەشقی تایبەتییان ئەنجامدا، بەپێی ڕۆژنامەكە بێنزما تا ئێستا هەست بە ناڕەحەتی دەكات بەڵام ئەگەری هەیە بۆ یاری ڤیاریال بتوانێت ئامادەبێت.

لەلایەكی دیكەوە یاریزان مارتن ئۆدیگارد لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج گەڕایەوە و بەشداری لە مەشقەكان كردەوە و دوایین پشكنینی كۆرۆنای یاریزانەكەش دەركەوت كە نێگێتیفە و هیچ ڤایرۆسێك لە جەستەی نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close