شۆک، هاوینی داهاتوو رامۆس بێبەرامبەر ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت

سێرخیۆ رامۆس و ریال مەدرید لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان ناکۆکن، لەوانەیە کۆتایی ئەم وەرزە رامۆس بێبەرامبەر ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خەریکە گفتوگۆیەکانی نێوان سیڕخیۆ رامۆس و ریال مەدرید دەگەنە بنبەست، چونکە لە کۆبوونەوەی دوایی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و سێرخیۆ رامۆسدا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، هەردوولا لەسەر ماوەی گرێبەستی داهاتوویان ناکۆکن، رامۆسی 34 ساڵان دەیەوێت بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت تەنیا بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی کاپتنەکەی نوێبکاتەوە.
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆ ئاشکرایکردووە، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی دووشەممە جارێکی دیکە رامۆس و پێرێز کۆببنەوە بۆ ئەوەی لەبارەی نوێکردنەوەی گڕیبەستەکەی رامۆس بگەنە رێککەوتن.
کریستۆبال سۆریا، رۆژنامەنووسی ئیسپانی و هاوڕێی رامۆس لە بەرنامەی ئێلچێرینجیتۆ رایگەیاند ئەگەری مانەوەی رامۆس لە ریال مەدرید %20 دەبێت، کە ئێستا رامۆس ساڵانە لە ریال مەدرید نزیکەی 12 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close