پێرێز بەبڕیاری فرۆشتنی سێرخیۆ ڕامۆس هەوادارنی ریال مەدرید شۆك دەكات

 

لەكاتێكدا كە هەودارانی ریال مەدرید چاوەڕێی هەواڵی تازەكردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ ڕامۆس بۆ دوو وەرز دەكەن، بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی بەناوبانگ، ئاشكرای كردوە كە پێرێز گرێبەستی ڕامۆس تازە ناكاتەوە و بەم زووانە یاریزانەكە دەفرۆشێت

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاماژەی كردوە كە پێرێز بڕیاری خۆی داوە بەوەی ڕامۆس وەك كریستیانۆ رۆنالدۆ بفرۆشێت و گرێبەستی تازە نەكاتەوە، لەمبارەیەوە جۆزێپ پیدرۆڕیۆل پێشكەشكاری بەرنامەكە ڕایگەیاند كە سەرۆكی ریال مەدرید ڕامۆس دەخاتە لیستی فرۆشتنەوە بێ ئەوەی هیچ باسێك سەبارەت بە شوێنگرەوەی بەرگریكارەكەی مێرەنگی بكرێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، یانەی ریال مەدرید پێشنیاری كردوە یەك وەرز گرێبەستی ڕامۆس تاە بكاتەوە و یاریزانەكەش داوا دەكات گرێبەستی بۆ دوو وەرز تازە بكرێتەوە، تا ئێستاش هیچ دەنگۆیەك لەسەر هیچ ڕێكەوتنێك نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close