پێرێز داواكارییەكی سێرخیۆ ڕامۆس ڕەتدەكاتەوە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی بەرنامەی تەلەفزیۆنێكی ئیسپانیا فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید داواكارییەكی سێرخیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكەی جارێكی دیكە سەبارەت بە تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردوەتەوە.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە كارگێڕی و سەرۆكی ریال مەدرید جارێكی دیكە رەتییان كردوەتەوە كە گرێبەستی سێرخیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە بۆ دوو وەرزی دیكە تازە بكاتەوە و تا ئێستا هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی كاپتنی مێرەنگی كە ئەمساڵ كۆتایی پێ دێت بۆی تازە بكرێتەوە، بەڵكو كارگێڕی یانەكە تەنها وەك پێشتر ڕایگەیاندوە دەیەوێت گرێبەستەكە بۆ وەرزێك بێت یان بۆ دوو وەرز بەڵام بە مووچەیەكی كەمتر ئەوەش تا ئێستا نەك هەر ڕێكەوتنی لەسەر نەكراوە بەڵكو ماوەیەكە باسیشی لێوە ناكرێت، ئەوەش یاریزانەكەی نیگەران و دڵتەنگ كردوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، گەر گرێبەستی ڕامۆس تازە نەكرێتەوە، بەرگریكارەكە دەتوانێت لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یان لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ كۆتایی وەرز ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close