ڤینیسۆس جۆنیۆر بەهێزترین بەرگریكار دیاری دەكات كە ڕووبەڕووی بووەتەوە

 

لەتازەترین چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵێكی بەڕزایلی ڤینیسۆس جۆنیۆر ئەستیرەی لاوی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید باسی چەندین تەوەری ژیانی وەرزشی خۆی و ریال مەدریدی كرد و ناوی باشترین بەرگریكاری ئاشكرا كرد كە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

لەم بارەیەوە ڤینسیۆس لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی “Desimpedidos ” بەڕازیلی باسی چەندین تەوەری گرنگی سەبارەت بە كاروانی لەگەڵ ریال مەدرید كرد و سەرەتا گوتی كە زۆر دڵخۆشە لەگەڵ یانەیەكی گەورەی وەك ریال مەدرید یاری دەكات و ئاماژەی كرد كە لەگەڵ ڕۆدریگۆی هاوڕێی زۆر لە لایەن یاریزانە گەورەكانی وەك مارسلیۆ و كاسیمیرۆ و مۆدڕیچ تەواوی یاریزانانی دیكە پشتگیری دەكرێن و وردە وردە خۆیان دەگونجێنن و شوێنی خۆیان لە تیپەكە دەكەنەوە.

سەبارەت بە بەهێزترین یاریزانی دڵی بەرگری كە ڕووبەڕووی بووەتەوە دوور لە بەرگریكارانی ریال مەدرید ، ڤینسیۆس گوتی پێم وایە جیڕارد پیكێی بەرگریكاری بارسێلۆنا سەختترین یاریزانی دڵی بەرگری كە یاریم بەرامبەر كردوە.

دەربارەی نزیكترین یاریزانان لە ژووری خۆگۆڕینی رایزانان ڤینیسیۆس بێ ئەوەی ئاماژە بە كێشەكەی لەگەڵ بێنزیما بكات گوتی كە بێنزیمە و لۆكاس ڤاسكوێز، مۆدڕیچ زۆر لێم نزیكن و هەمیشە قسەی خۆش بەیەكەوە دەكەین.

دەربارەی گۆڵەكەی ڕۆدریگۆ بە ئاسیستی ئەو بەرامبەر ئینترە میلان پەیامنیرەكە پێی گوت تۆپەكەت بۆ ڕۆدریگۆ نەبوو بەڵكو بە بە ڕێكەوت بۆ ئەو چوو ئەویش گۆڵی كرد، ڤینیسۆس لەم بارەیەوە گوتی ” ئەو جۆرە هێرشانە بە بەردەوامی لە مەشقەكانی ڕاهێنتنی لەسەر دەكەین، بۆیە كە رۆیشتم سەیرم كرد دوو بەرگریكاری ئینتەر میلان دەچنەوە ناوەوە بۆیە منیش رۆدریگۆم بینی لە دواوە دێت و تۆپەكەم بە پێچەوانە بۆ دەرەوە نارد نەك بۆ ژوورەوە كە تێیدا زۆرترین یاریزانی ئینترە لێبوو، لە شانسی ئێمەش ڕۆدریگۆ گۆڵێكی جوانی تۆمار كرد و دەریخست كە هاتنە ناوەوەی ئێمە كاریگەر بوو.

سەبارەت بە یاریكردن بە پلەی ستەیشن ڤینیسیۆس دەڵێت ئەوهەندەی یاری دەكەم ئەوهەندە سەیری تیڤی ناكەم، پێشتر لەبەر نێیمار یاریم بە بارسێلۆنا دەكرد و بەلام دوای ئەوەی نێیمار رۆیشت چیتر یاریم بە بارسێلۆنا نەكردوەتەوە، یاریم بەریال مەدرید كردوە لەبەر ئەوەی كریستیانۆ و بێنزیما و گاریس بەیلم خۆش دەوێست.

لەكۆتاییدا سەبارەت بە گرنگی ڕامۆس ڤینیسۆس گوتی : بەهای ڕامۆس زۆر گەورەیە، ئەو سەركردەی تیپەكەیە و كاتێك لە یاریگا ئامادەیە زۆر كاریگەرە كاتێك من گۆڵ دەكەم یەكەمین كەس دەگاتە لام و پیرۆزباییم لێ دەكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close