یەكەمین كاردانەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەسەر قسەكانی بێنزیما ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی لە ئابڕووچوونێكی گەورەدا میدیاكانی ئیسپانیا قسەكانی بێنزیمایان لەگەڵ مێندی ئاشكرا كرد، كاتێك لە یاری بەرامبەر كلادباغ بە میندی دەڵێت چیتر تۆپ بە ڤینیسیۆس مەدە و ئەو دژی ئێمە یاری دەكات” ئەم جارە یەكەمین كاردانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەكە لەسەر ئەم ڕووداوە ئاشكرا كرا.

بەگوێرەی بەرنامەی (ئیل چێرنیجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا (ڤینیسیۆس جۆنیۆر)ی یاریزانی بەڕازیلی لاوی ریال مەدرید دوای ئەوەی بە قسەكانی بێنزیمای بەرامبەر خۆی زانیوە هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنی و توندی بەرامبەر كەریم بێنزیما نەبووە و ڕووداوەكەی بە ئاسایی وەسف كردوە و گوتوویەتی كە ئەم جۆرە ڕووداو و قسانە لەنێو یاری تۆپی پێ لە كاتی یاریدا بەهۆی تووڕەبوونەوە ڕوودەدات و جێی نیگەرانی نییە، بێ ئەوەی هیچ قسەیەكی خراپ بەرامبەر بێنزیما بكات.

جێی ئاماژەیە، بێنزیما لە كاتی پشووی نێوان هەردوو گێمی یاری ریال مەدرید و مونشن كلادباغ قسەی لەسەر جۆنیۆر كردبوو و بە میندی گوتبوو كە چیتر تۆپ بەو نەدەن و ئەو دژی ریال یاری دەكات، ئەو ڕووداوەش لە میدیاكانی جیهان بە ئابڕووچوونێكی تازە بۆ بێنزیما هەژمار كرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close