یاریزانێكی هەڵبژاردەی فەرەنسا یانەی داهاتووی مباپێ ئاشكرا دەكات

 

یاریزانێكی پێشووی هەڵبژاردەی فەرنسا كە هاوڕێیەكی نزیكی (كیلیان مباپێ)ی ئەستیرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەرنسایە یانەی داهاتووی یاریزانە لاوەكەی ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە عادل رامی بەرگریكاری پێشووی كەڵەبابەكان كە پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی بەتینی لەگەڵ مباپی هەیە بە تۆڕی هەواڵی rmc سپۆرتی ڕاگەیاند كە كیلیان مباپی پەیوەندی بە ڕیال مەدرید دەكات و ئەو بابەتەش لای ئەو كۆتایی پێ هاتوە ، هەر بۆیەش گفتوگۆیەكانی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی هیچ پێشكەوتنێك بەخۆیەوە نابینێت و وەستاوە، چونكە مباپی بە باسكردنی بابەتی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی پەست دەبێت و نایەوێت تەنانەت هەر بزانێت چی بۆ دەكرێت گەر بمێنێتەوە، ئەو ریال مەدریدی دەوێت.

لە لایەكی دیكەوە پێشتریش ئۆنای ئیمیری ڕاهێنەری پێشووی پاریس و ئێستای ڤیاریال ئاشكرای كردبوو، هیچ یانەیەك جگە لە ریال مەدرید لە مێشكی كیلیان مباپی نییە، ئەو زۆر بەجیدی دەیەوێت بچێتە مەدرید و یانەی ڕیال مەدریدیشی زۆر خۆشدەوێت.

لەكۆتاییدا بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید چاوەڕێ دەكرێ ریال مەدرید ئەم هاوینە بە فەرمی گرێبەستێك بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشكەش بە یانەی پاریس سان جێرمان بكات، یانە فەرەنسییەكەش لەترسی ڕۆیشتنی بەخۆڕایی بۆ وەرزی داهاتوو ناچار دەبێت یاریزانەكەی بفرۆشێت، گەر گرێبەستی تازە نەكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close