ڕامۆس لە ڕاپرسی باشترین دڵی بەرگری مێژووی تۆپی پێ پێشەنگی گرتوە

 

گۆڤاری (فرانس فووتبۆڵ)ی فەرەنسی ڕایگەیاند كە سێرخیۆ ڕامۆس بەرگریكاری ڕیال مەدرید و هەڵبژاردە ئیسپانیا پاڵێوراوی یەكەمە بۆ ئەوەی وەك باشترین یاریزاین دڵی بەرگری بەدرێژایی میژووی تۆپی پێ دەستنیشان بكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤارەكە ڕامۆس كە تاكە یاریزانی ئەو سەردەمەیە كە لەگەڵ ئەفسانەكانی پێشووی دڵی بەرگری وەك پیكنپاوەر و كانافارۆ و بۆبی مۆر و ڕۆناڵد كومان و دیسایی و باسارێلا لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی باشترین دڵی بەرگری بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێ لە ڕكابەری دایە و لە رێژەی دەنگەكانیش بە جیاوازییەكی باش لە پێشەنگ دایە، لەدرێژەی ڕاپۆرتەكەی فرانس فوتبۆڵ هاتوە كە ڕامۆس 60% دەنگەكانی بەدەستهێناوە و دوای یاری كلاسیكۆش و پێشتریش سەلماندوویەتی كە كاتێك لە یاریگا بێت چەند كاریگەری لەسەر ئەنجامی یانەی ریال مەدرید دەبێت، ڕامۆس جگە لەوەش خاوەن زیاتر لە 100 گۆڵە و 25 لێدانی سزای بە سەركەوتوویی بێ شكست گۆڵ كردوە، جگە لەوەش بەرگریكارێكە كە خاسیەتی سەركردایەتی تێدایە و هەموو تیپەكە بە باشترین شێوە سەرپەرشتی دەكات و خۆشی بۆ گۆڵكردن زۆر یەكلایی كەرەوەیە، ئەوەش وا دەكات ڕامۆس بە زۆرترین دەنگ ئەو نازناوە وەربگرێت.

جێی ئاماژە پێكردنە ڕامۆس لە یاری كلاسكیۆی ڕۆژی شەممە ئاستبەرزی خۆی سەلماندەوە كاتێك دوای گەڕانەوەی لە پێكان توانی گۆڵێك لە بارسێلۆنا بكات و ئاستێكی نایاب پێشكەش بكات و وەك پیاوی یارییەكەش دەست نیشان بكرێت و هۆكاری بردنەوەی ریال مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا لەو یارییەی لە كامپ نو ئەنجامدرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close