ئەمرۆ بارتۆمیۆ لە سەرۆكایەتی بارسێلۆنا دەست لەكاردەكێشێتەوە

 

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە بڕیارە ئەمرۆ جۆزێب بارتۆمیۆی سەرۆكی بارسێلۆنا و ئەنجومەنی كارگێڕی یانەكە بە فەرمی دەست لەكار كێشانەوەیان پێشكەش بكەن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە دوای ئەوەی حكومەتی كەتەلۆنیا گڵۆپی سەوزی بۆ پەسندكردنی وەرگرتنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ و كارگێڕی یانە كەتەلۆنییەكە هەڵكرد و دانی بە ئەنجامەكان دانا، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە بارتۆمیۆ و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكە دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش بكەن، لەم باریەوەش بڕیارە ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی كارگێری یانەی بارسێلۆنا هەردوو بژاردەی لێسەندنەوەی متمانە یان دەست لەكاركێشانەوە دەخرێتە بەردەم بارتۆمیۆ، بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیاش بارتۆمیۆ ڕازی بووە دەست لەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، بەم دواییە لە ڕاپرسێكی گشتی ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا زۆرینەی دەنگی پێویست بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ و كارگێڕی یانەكە كۆكرایەوە، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی ئەم كارە پێویستی بە هەندێك كات و ڕەزامەندی حكومەتی كەتەلۆنیا هەبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close