هیواكانی كریستیانۆ بۆ ئەنجامدانی یاری بارسێلۆنا جارێكی دیكە زیندوو دەبێتەوە

 

لەكاتێكدا زۆر لە میدیاكانی جیهان هەواڵی یارینەكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە، هەندێك لە میدیاكانی ئیتالیا ئەمڕۆ ڕایانگەیاندوە كە دۆن ئێستاش هیوای ئەوەی كە ئەو یارییە ئەنجام بدات.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی (سپۆرت میدیا ئیست)ی ئیتالی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە (یوفا) پێشتر بڕیاری دابوو 7 ڕۆژ دوای چاكبوونەوە لە كۆرۆنا یاریزانەكە بتوانێت بەشداری لە یاری یانەكەی بكات، بەڵام بەم دواییە بڕگەی بڕیارەكە گۆڕاوە و لە ئێستادا یاریزانەكە تەنها پێویستە 48 كاتژمێر بەر لە كاتی یارییەكە چاك ببێتەوە تاكو بتوانێت لە یاری بەشداری بكات، بەمەش كریستیانۆ لەو ساتەدا دوو ڕۆژی لەبەر دەمدا ماوە، تا چاك بێتەوە و بتوانێت لە یاری بارسێلۆنا بەشداری بكات.

لەدرێژەی هەواڵەكە هاتوە كە نموونەی ئەو حاڵەتە لەگەڵ (باستۆنی) یاریزانی ئینتەر میلان ڕوویدا، كە دوای 48 كاتژمێر لە چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا توانی بە پێی ئەو بڕگەیە بەرامبەر یانەی مونشین كلادباغ لەیەكەم گەڕی چامپیۆنزلیگ یاری بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close