هاندەرانی ریال مەدرید زێدان شۆك دەكەن

 

وا دیارە هاندەرانی ریال مەدرید بە ئاست و ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەكەیان زۆر دڵتەنگ بوون، كە بەڕادەیەك زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی هەستی پێ بكات و بەسەرسوڕمانەوە باسی ئەو ڕەخنانە بكات كە بەم دواییە ئاڕستەی كراون.

بەرنامەی (ئیل چێرننجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاماژەی كردوە كە زێدان بە ڕەخنەكانی ئەم دواییەی هاندەرانی ریال مەدرید شۆك بووە و پێی وایە ئەو ڕەخنە توندانە ئەم دواییەی هاندەرانی ریال مەدرید زێدەرۆیی تێدایە و نا داپەروەرانەیە، زیزۆ پێی وایە هاندەران بیرەوەرییان لاوازە، لەبەر ئەوەی هەموو دەستكەوتەكانیان لەبیرچووەتەوە و خەریكی ڕەخنەگرتنن لە تیپەكە كە لە قۆناغێكی تازە تێپەڕ دەبێت.

لە درێژەی بەرنامەكەدا هاتوە كە وێرای قسەی ڕەقی هاندەرانی مەدرید بەرامبەر زێدان بەلام كارگێری یانەكە و پێرێزی سەرۆكی یانە پێیان وایە زێدان قابیلی قسە پێ گوتن نییە و نابێت لەو ساتە هیچ ڕەخنەیەكی لێ بگیرێت.

جێی ئاماژەیە، ڕەخنەكانی سەر زێدان بەتەواوی زیادیان كرد دوای ئەوەی لە دوایین یاری ریال لە لیگای ئیسپانیا بەرامبەر قادیش لەسەر یاریگای خۆی بە تاكە گۆڵێك تووشی شكست هات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close