ئامارێكی ڕەشی مێسی لە یارییەكانی ئەم ورەزەی لیگای ئیسپانیا بڵاودەكرێتەوە

 

دوای تێپەڕبوونی پێنج گەر لە لیگای ئیسپانیا كە تێیدا بارسێلۆنا 4 یاری ئەنجامداوە، ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی ئامارێكی ڕەش و مەترسیداری لیۆنێل مێسی ئەستیرەی یانەكەی لەم یارییانە بڵاوكردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕكا) بۆ یەكەمین وەرزە مێسی لە 4 یاری سەرەتای لیگا ئەو ژمارە تۆپانەی لەدەستبدات، بەپێی ئامارەكە مێسی لەم 4 یارییەدا 68 تۆپی فەوتاندوە، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە لە یاری ڤیاریال 16 تۆپ لە یاری سیلتافیگۆ 19 تۆپ، بەرامبەر سیڤییا16 تۆپ و بەرامبەر خیتاڤیش 17 تۆپی لەدەستداوە، بەپێی ئامارەكەش ئەو ژمارە بەرزانەی تۆپ لەدەستدان لە لایەن مێسی ئاماژەیەكی خراپە بۆ دابەزینی ئاستی یاریزانەكە كە لەم وەرزەی لیگا تەنها گۆڵێكی تۆمار كردوە و ئەویش بە لێدانی سزا بووە.

جێی ئاماژەیە، بارسێلۆنا لە دوایین یاریدا تووشی یەكەمین شكستی لەم وەرزەدا هات، كاتێك بە تاكە گۆڵێك بە خیتاڤی دۆڕا، لەم یارییەش مێسی نەیتوانی ئاستی پێویست پێشكەش بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close