ڕۆژنامەیەك ناوەرۆكی قسەكانی نیۆمی بەرگریكاری خیتاڤی بۆ كومان دەخاتەڕوو

 

ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕایەگەیاندبوو كە یاریزان نیۆمی بەرگریكاری یانەی خیتاڤی لەسەر هێڵی یاریگا جنێوی ناشرینی پێ گوتبوو و سووكایەتی پێ كردوە، ڕۆژنامەیەكی ئیسپانیش ناوەڕۆكی ئەو جنێوانەی ئاشكرا كردوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاشكرای كردوە كە نیۆمی یاریزانی كامیرۆنی یانەی خیتاڤی بەڕاستی جنێوی ناشرینی بە كومان داوە، لە ڕۆژنامەكە هاتوە دوای گەڕانەوە بۆ پسپۆرانی خوێندنەوەی لێوەكان دەركەوتوە كە یاریزانەكە بە كومان دەلێت ” بڕۆ كوڕە سۆزانی، بچۆ بۆ دۆزەخ” بەم شێوەیەش بێت بەگوێرەی یاساكانی لیگا ئەگەر بارسێلۆنا سكاڵا پێشكەش بكات، ئەوا بە پشت بەستن بە بڕگەی ڕق و توندوتیژی دەكرێت یاریزانەكە بە توندی سزا بدرێت.

جێی ئاماژەپێكردنە، یاریزانە كامیرۆنییەكە جگە لەو ڕووداوەی بەرامبەر كومان بەهۆی لێدانی مێسی بە ئانیشكی و وەرنەگرتنی كارتی سوور هەرایەكی دیكەی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close