لێدانەكەی دوێنێ شەوی مێسی بەرامبەر خیتاڤی هەرا دەنێتەوە

 

لێدانە ئانیشكەكەی (نیۆمی) بەرگریكاری یانەی خیتاڤی بەرامبەر مێسی لە یارییەكەی دوێنێی بەرامبەر بارسێلۆنا هەرایەكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكان نایەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بارسێلۆنا یارییەكەی بە تاكە گۆڵێك دۆڕاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕكا)ی مەدریدی لە لێدانە ئانیشكەكەی نیۆمی بۆ مێسی بەر لە كۆتای گێمی یەكەم پێویست بوو ناوبژیوان بەلانی كەم كارتی زەرد بدات، ئەگەر كارتی سووری نەدا، ئەوكات لە گێمی دووەم ئەو یاریزانە بە كارتە زەردەكەی گێمی دووەم دەكرایە دەرەوە و یاری دەگۆڕا، ئەو ڕووداوە هەرای زۆری لێ كەوتوەتەوە، هەر ئەوەش نەبوو ئەم ڕووداوەی دوێنێ شەوی مێسی خوان لاپۆرتای سەرۆكی پێشووی بارسای ناچار كرد قسە بكات و ڕەخنە لە ئاستی ناوبژیولان بگرێت.

لاپۆرتا دەڵێت ” ئەو ئانیشكەی نیۆمی لە مێسی دا و تێیدا ناوبژیوان هیچ هەڵوێستێكی نەبوو نە بەكارتی زەرد و نەبەكارتی سوور ئابڕووچوونێكی زۆر گەورە بوو، وا دیارە ناوبژیوان بە دۆڕاندنی ڕیال مەدرید زۆر تووڕەبوو، بۆیە پێویست بوو كارێكی گەورە ئەنجام بدات تا قەرەبووی زیانی مەدرید بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close