هەڵسوكەوتە سەیرەكەی ئەگوێرۆ بەرامبەر یاریدەدەری ناوبژیوان هەرا دەنێتەوە

 

دوای ئەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە یارییەكەی دوێنێ شەو بەرامبەر ئاڕسنال لە گێمی یەكەم دەستی خستە سەر شانیماسی ئالیس) یاریدەدەری ناوبژیوان كە ئافرەت بوو، گرتەی ڤیدۆیی و وێنەكانی ئەو ڕووداوە كاردانەوەی گەورەی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.

لەم بارەیەوە سەرەتا هەردوو ئەفسانەی پێشووی پرێمەرلیگ (ئایان ڕایت) و (گاری نیفل) و (ئالان شیرەر) ئاماژەیان بە ڕووداوەكە كرد و بە هەڵسوكەوتێكی ناشرینیان وەسفكرد، شیرەر لە پەخشی ڕاستەوخۆ بە (نیفل)ی گوت پێت وا نییە ئەو هەڵسوكەوتەی ئەگوێرۆ شتێكی زۆر ناشرین بێت، هیچ شتێكی جوان نەبوو هەروەها پێویست نەبوو ئەو كارە بكات، هەر سەبارەت بەو ڕووداوە (ئەیان ڕایت) ئەفسانەی ئارسنال گوتی “بەڕاستی كاتێك ئەگوێرۆم بەو شیوەیە بینی هەستم بە شەرمەزاری كرد، بەتایبەتی كاتێك ناوبژیوانەكە پاڵی بە ئەگوێرۆ نا وەك ناڕەزاییەك لەسەر هەڵسوكەوتەكەی، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش هەرای نایەوە و وێنەكان بوونە بابەتی گەرمی باسكردنی ئەو یارییە كە بەتاكە گۆڵێكی رەحیم ستیرلینگ كۆتایی پێ هات.

لە لایەكی دیكەوە و پێچەوانەی هەموو بۆچوونەكان پیپ گواردیۆلا بەرگری لە ئەگویرۆ كرد و ڕووداوەكەی پشت گوێ خست و گوتی ” ئەگوێرۆ باشترین كەسە و خاوەن كەسایەتییەكی باشە من دڵخۆشم بەوەی گەڕاوەتەوە و 65 خولەك یاریكردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close