پێش كلاسیكۆ ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه‌ رامۆسیشی له‌ده‌ست دا

سێرخیۆ رامۆس هه‌فته‌یه‌ك پێش كلاسیكۆ تووشی پێكان بووه‌ و گومان ده‌كرێت بتوانێت له‌ یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌ كلاسیكۆ یاریی بكات.

سێرخیۆ رامۆس له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریی به‌رامبه‌ر كادێز له‌ ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بوو، به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌م به‌شداریی نه‌كرد و یارییه‌كه‌ی به‌جێهێشت، له‌كاتێكدا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید له‌ كلاسیكۆ ده‌بێته‌ میوانی بارسێلۆنا.

زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌دریدی ئیسپانی دوای یارییه‌كه‌ی كادێز گوتی ‘رامۆس له‌ ئه‌ژنۆی راستی هه‌ستی به‌ ئازار ده‌كرد بۆیه‌ نه‌مویست سه‌ركێشی پێوه‌ بكه‌م و له‌ یارییه‌كه‌ هێنامه‌ ده‌ره‌وه‌’.

رامۆس ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت به‌رامبه‌ر شاختار دۆنێتسك له‌ ده‌ستپێكی چامپیۆنزلیگ یاریی بكات و گومان ده‌كرێت بتوانێت له‌ كلاسیكۆش یاریی بكات، له‌كاتێكدا جگه‌ له‌ رامۆس هه‌ریه‌كه‌ له‌ هازارد و كارڤاخال و ئۆدریۆزۆلا به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی ناكه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close