پێنج ئامۆژگاریی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەڵامی وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبووبێت، پێنج ئامۆژگاریش بۆ ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە رۆژی سێشەممە ئەنجامی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوون و دواتر بە فڕۆکەیەکی تیابەت لە پۆرتوگاڵەوە گەڕایەوە ئیتاڵیا لە وەڵامی ڤینچینزۆ سپاداڤۆرا وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دەڵێت ‘خێزانەکەم لە ماڵەکەم لە نهۆمێکی دیکە دان، من بە هیچ شێوەیەک بەرکەوتنم لەگەڵیان نییە و رۆژ دەژمێرم تاکو لەم پەتایە رزگارم بێت، من پابەندی پرۆتۆکۆل و رێنماییەکانم، ئەو قسانە درۆن کە دەڵێن من سەرپێچیم کردووە’.
هەروەها دۆن دەشڵێت ‘من بەگوێرەی رێنماییەکان بە فڕۆکەیەک لە پۆرتوگاڵەوە گەڕامەوە ئیتاڵیا و لە ئیتاڵیاش بە ئامبۆڵانسێک گواسترامەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی بەرکەوتنم لەگەڵ کەس هەبێت’.
هێرشبەرەکەی یۆڤێنتۆس پێنج ئامۆژگاریی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووەتەوە کە تووشی کۆرۆنا بوون، دەڵێت ‘بڕی پێویستی ڤیتامین D و C وەربگرن، رۆژانە چەند خولەکێک لە ژێر تیشکی خۆر پاڵ بکەون تاکو بەرگری لەشتان بەهێز بێت، چارەسەری ئۆمێگا 3 وەربگرن، خواردنی سەوزەوات و ئەنجامدانی وەرزش، رۆژانە خەوتن بەگوێرەی پێویست’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close