فەرمی: ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو


دوای گەڕانەوەیان لە یارییەکانی هەڵبژاردەکان، لە پشکنینەکانی ریال مەدرید دەرکەوتووە ئەستێرەیەکی یانەکە دووچاری پێکان هاتووە، بەشداری کردنی لە یاریی کلاسیکۆ جێگای گومانە

مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەرکەوتووە تووشی پێکان هاتووە، لە بەیانامەی فەرمی یانەکە باس لەوە کراوە لە پشکنینەکان دەرکەوتووە، یاریزان مارتن ئۆدیگارد لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستی توشی پێکان هاتووە، کاتی گەڕانەوەی دەکەوێتە سەر زوو چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی

ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ریال مەدرید خۆسێ لویس سانچێز ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی دووشەمه دووبارە پشکنین بۆ ئۆدیگارد ئەنجام دەدرێت دەردەکەوێت چەند ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

بە هۆی ئەوەی کلاسیکۆ تەنیا 8 ڕۆژی ماوە لە 24ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، پێ دەچێت ئۆدیگارد بەشداری کلاسیکۆ نەکات بەهۆی پێکانەوە، چونکە پێکانی ماسولکە لە حەوت ڕۆژ کەمتر نیە ماوەی دوورکەوتنەوەی

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close