كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا و چاره‌نووسی بۆ یاریی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپیتانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاڵ و هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا، دوایی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه ئیتاڵیا.
پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا و له پۆرتوگاڵ نامێنێته‌وه، به‌ڵكو له تۆرین له ژێر سه‌رپه‌رشتی تیمی پزیشكی تایبه‌تی یوڤێنتۆس ده‌بێت, بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه سه‌ركه‌وێت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بێت له چامپیۆنزلیگ، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر له رۆژی 21 ئه‌م مانگه پشكنینی كریستیانۆ نێگه‌تیڤ ده‌رچێت، ده‌توانێت به‌شداری ئه‌و یارییه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بێت، كریستیانۆ له‌و یارییه دوور ده‌خرێته‌وه و ناتوانێت به‌شداری بكات.
Cristiano Ronaldo will self-isolate in Italy after returning to Turin today, Goal can confirm.
He will only be available to play against Barcelona in the Champions League if he has a negative coronavirus test by October 21.
— Goal (@goal) October 14, 2020
رۆژی 28 ئه‌م مانگه و له نێو یاریگای ئه‌لیانز، له شاری تۆرینی ئیتاڵیا و له دووم یاریی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م، یوڤێنتۆس میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات له كاتژمێژ 11:00 به كاتی باشووری كوردستان.