لە پێناو سێ یانەی گەورە ئالابا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی داڤید ئەلابای یاریزانی بایرن میونشن گرێبەستی نوێ کردنەوەی یانەکەی ڕەتکردەووە، زۆرێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن چاوڕێی گرێبەستی دوو یانەی گەورە دەکات

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی ئەمڕۆی باسی لەوە کردووە، ئەلابا تا ئەو کاتەش چاوەڕێی گرێبەستی بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەکات، بۆیە ئامادە نیە بە گرێبەستی نوێی بایرن میونشن ڕازی بێت کە پێکهاتبوو لە مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆڕۆ

لە لایەکی ترەوە پێگەی میدیاسێتی ئیتاڵی لە هەواڵێکی باسی لەوە کردووە، باوکی ئالابا لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ڕێکەوتووە، تا کوڕەکەی لە هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانە ئیتاڵیاکە بکات

داڤید ئالابای نەمساوی یاریزانی بایرن میونشن گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2021 لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت بۆیە یانەکە هەوڵ دەدات پێش ئەم وادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close