سوارێز نهێنییەكانی دوایین ساتە ناخۆشەكانی لە بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی توانی بەگۆڵێك هاوكاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكات كە 2-1 لە چیلی بردەوە، لویس سوارێز لە چەند لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی باسی دوایین ساتە ناخۆشەكانی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا و نهێنی فرمێسك ڕشتنی لە ڕۆژی ماڵئاوایی كردنی ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامەی سپۆرت لەم بارەیەوە ئاشكرای كردوە كە سوارێز دەڵێت ” ئەوەی كە منی شۆك كردو زۆر تووڕەی كردم ئەوە نەبوو كە یانەكە پلانی هەبێت بۆ ئەوەی تیپەكە بە یاریزانی لاو و تازە نوێ بكاتەوە و تۆكمەی بكات، بەڵكو بەشێوازی پێ ڕاگەیاندنم بوو، من دوای 6. ساڵ یاریكردن و خزمەتكردنم بۆ بارسێلۆنا بەم شێوە ناشرینە و ڕووشكێنە پێت ڕابگەیەنن كە لە پلانەكان نیت و بڕۆ بۆ خۆت بەدوای یانەیەكی دیكە بگەڕێ، ئەوە بۆ من زۆر كاریگەر و ناخ هەژێن بوو، زۆر ئازاری دام و دڵتەنگی كردم، بۆیە لەدوایین ساتەكان و لە ماڵئاوایی كردن، خۆم بۆ نەگیراو فرمێسكم ڕشت، هەر ئەوەش هۆكاری ئەوە بوو كە مێسی بێ دەنگ نەبێت و لەسەر ئەو بێ ڕێزییەی بەرامبەرم هەڵوێستی هەبێت، ئەو هەڵوێستەی مێسی لای من شتێكی چاوەڕوانكراو بوو

لەدرێژەی قسەكانی سوارێز گوتی دەبوایە پەیامەكانی یانەكە بە شێوەیەكی باش بوایە، نەك بەم شێوەیە من نەك لە یارییە دۆستانەكان بەڵكو من تەنانەت لە دوایین مەشقەكانی یانەكەش پێیان دەگوتم دەبێت بە تەنها مەشق بكەیت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close