لەدوا ساتەكانی میركاتۆی هاوینە ڕیال مەدرید هاتنی دوو ئەستێرەی ناسراو ڕەتدەكاتەوە

 

وا دیارە دوایین ساتەكانی میركاتۆی ئەم هاوینەی ریال مەدرید بەبێ دەنگی تێپەڕ نەبووە و سەبارەت بە هاتنی یاریزانان سوپڕایزێكی سەیری لەخۆوە گرتوە.

بەگوێرەی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ) ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لە دوا ساتەكانی وادەی گواستنەوەی یاریزانان دوو ئەستێرەی گەورە بۆ گواستنەوە بۆ ڕیال مەدرید خرانە ڕوو، كە یەكەمیان (ئیدین دزیكۆ) بوو، ئەوی دیكەشیان (ئۆبامیانگ) بوو كە وێرای ئەوەی تازە گرێبەستی تازە كردوەتەوە بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستی لەم وەرزە و خواستی یاریزانەكە كە حەز دەكات درێسی ڕیال مەدرید بپۆشێت یانەكە لەژێر پەردە پەیوەندییان بە ریال مەدرید كردوە، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریال هەردوو یاریزانەكەیان ڕەتكردوەتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ وادەی گواستنەوەی یاریزانان بە فەرمی كۆتایی پێ هات و ڕیال مەدریدیش هیچ یاریزانێكی تازەی بۆ ڕیزەكانی نەگواستەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close