ڕیال مەدرید بە پێكانی یاریزانێكی كاریگەر گورزێكی كوشندەی دیكەی بەردەكەوێت

 

دوای ئەوەی دوێنێ یانەی ڕیال مەدرید پێكانی كارڤەخالی ڕاگەیاند یانەكە كەمێك پێش ئێستا پێكانی یاریزانێكی دیكەی یانەكەی ڕاگەیاند بەمەش گورزێكی كوشندە بە زێدانی ڕاهێنەری یانەكە دەكەوێت.

لەم بارەیەوە یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند كە (ئالڤارۆ ئۆدەریزۆلا ) كە بڕیاربوو شوێنی كارڤەخال پڕ بكاتەوە، ئەویش تووشی پێكان هاتوە و قاچی چەپی یاریزانەكە ئازاری هەیە و ناتوانێت بۆ یاری سبەی ئامادەبێت تا پشكنینەكان وادەی دوور كەوتنەوەی فەرمی دیاری دەكەن، بەمەش ریال مەدرید هەردوو بەرگریكاری ڕاستی سەرەكی و یەدەگی بۆ چەندین یاری لەدەست دەدات، بە تایبەتی كارڤخال كە وادەی دووركەوتنەوەی زۆر درێژتر دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە سبەی ریال مەدرید لە میانەی لیگای ئیسپانیا ڕووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە و لەم یارییەش ناچار دەبێت لە بۆ شوێنی بەرگریكاری ڕاست یاری بە لۆكاس ڤاسكوێز یان ناچۆ بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close