گواردیۆلا داواكارییەكی بارسێلۆنا ڕەتدەكاتەوە

 

وێرای ئەوەی پیپ گواردیۆلا لە چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانییەكان بەبەردەوامی پشتگیری بارسێلۆنا دەكات، بەڵام سەبارەت بە یاریزانان و گرێبەستەكان هەمیشە بەدوای بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی یانەكەی دەگەڕێت بۆ ئەوەش ئامادەیە ڕووبەڕووی یانەكەی پێشووتری ببێتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە بارسێلۆنا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گرێبەستێكی تازەیان بە بری 10 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە مانچێستە رسیتی ئینگلیزی كردوە بۆ ئەوەی ئێریك گارسیای یاریزانی لاو و دەرچووی لاماسیا بۆ یانەكەی پێشووی بگەڕێننەوە، بەڵام مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا ئەو ئۆفەرەی ڕەتكردوەتەوە وێرای ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو یاریزانەكە دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات و یانە ئینگلییزەكەش بەجێبهێڵێت، بەپێی هەواڵەكە مان سیتی داوای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەردار بوون لە یاریزانەكە دەكات، ئەوەش بارسا ڕەتی دەكاتەوەو پێی وایە پارەیەكی زۆرە بۆ یاریزانێك كە گرێبەستی تەواو دەبێت و خۆشی بڕیاری داوە بۆ یارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەپێكردنە گارسیا بەرگریكارێكی لاوە و تەمەنی 19 ساڵە و لە ساڵی 2017 لە لاماسیا پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی كردوە، ئێستاش دەیەوێت بۆ یانەكەی پێشووی بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close