كومان لیستی یاریزانانی بارسێلۆنای بۆ یاری ئەمشەوی ڤیاریال ڕاگەیاند

 

ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری بارسێلۆنا 23 یاریزانی بۆ یاری بەرامبەر ڤیاڕیال بانگهیشت كردوە و كە تێیدا ڕیچی بۆیگ و چەند یاریزانێكی لاویش لە لیستەكەدا ناویان هەیە.

بەگوێرەی لیستەكەی یاری ڤیاریال یاریزان ساموێل ئۆمتیتی بەهۆی ئامادە نەبوونی لە ڕووی جەستەییەوە دوور خراوەتەوە لەكاتێكدا سەرجەم ئەستێرەكانی یانەكە بۆ ئەم یارییە ئامادەن و ناویان لە لیستی ئەو یارییە هەیە، ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزانانی بارسێلۆنایە بۆ یاری ڤیاریال كە كاتژمێر 10 ی ئەمشەو لە كامپ نو بەڕێوە دەچێت.

نیتۆ ، پیكێ ، بۆسكێتس ، ئالینیا ، گریزمان ، بیانیچ ، میسی ، عوسمان دیمبلی ، ڕافینیا، لینگلیت ، پیدری، ترینكاو ، جۆردی ئەلبا ، سێرجی رۆبیرتۆ، دی یۆنگ ، ئانسۆ فاتی ، ڕیكی بۆیچ، جۆنیۆر فیربۆ ، پیینا، ئاراخاو ، مینگۆ ،ئارناو

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close