ڤیدیۆ: چوونی مێسی بۆ راهێنانه‌كان دوایی رۆیشتنی سوارێز و ڤیدال!

دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی هاورێ و هاوتیمی، لویس سوارێز و ئارتۆلۆ ڤیدال بارسێلۆنایان جێهێشت، مێسی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز چووه‌ راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی.

پێگه‌ی كواترۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆژێكی تر، لیۆنێل مێسی ئه‌مڕۆ به‌ته‌نها و به‌دڵته‌نگی چووه‌ راهێنانه‌‌كانی یانه‌كه‌ی و كاتێك گه‌یشته‌ نێو یاریگای تیتۆ ڤیلانۆڤا، كه‌ بارسا مه‌شقه‌كانی له‌و یاریگایه‌ ئه‌نجامده‌دات، له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌ یاریزانه‌كانی تر بووه‌، كه‌پێشتر زۆربه‌ی جار له‌ سوارێز و ڤیدال بوو‌.

سوارێز و ڤیدال ته‌نها له‌ نێو یاریگا و راهێنانه‌كان هاورێی مێسی نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاش هه‌بوو و زۆرجار له‌ پشووه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بوون، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لویس سوارێز.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close