بەوێنە: کارێکی دیکەی سەیروسەمەرەی خۆزێ مۆرینهۆ

خۆزێ مۆرینهۆ لە یاریی یانەکەی لە یۆرۆپالیگ هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد، کاتێک خۆی چوو گۆڵی یاریگای پێواند.
خۆزێ مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری تۆتێنهام دوای بردنەوەکەیان لە یۆرۆپالیگ کە 3-1 لە شکێندیای مەکدۆنیان بردەوە، لەبارەی هۆکاری پێوانی گۆڵی یاریگاکە گوتی ‘پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات گۆڵپارێزەکان هاتنە لام و پێیان گوتم گۆڵەکانی یاریگاکە بچوکن، ئەوان دەمێکە لەناو گۆڵ دەوەستن بۆیە قەبارەی گۆڵەکان دەزانن، بۆیە من خۆم چووم کاتێک گۆڵەکەم پێوا بۆم دەرکەوت گۆڵەکە بچوکە’.

هەروەها خۆزێ دەڵێت ‘کاتێک سەرپەرشتیارانی یارییەکە هاتن گۆڵەکەیان پێوا بۆیان دەرکەوت گۆڵەکە پێنج سانتیم بچوکترە، بۆیە داوای گۆڕینی گۆڵەکانی یاریگاکەمان کرد’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close